مامۆستایەکی ناڕازی بۆزایەڵە: دەسەڵاتی کوردی بەزەحمەت گوێ بۆداواکاری مەدەنی دەگرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی کوردی دانا عەبدول مامۆستای ناڕازی


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دانا عەبدول ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:لە ڕاستیدا ئەم حکوومەتە چونکە خۆی عەقڵێتێکی دیموکراسیانە و مەدەنیانەی نییە وە خەڵکێکن لە شاخەوە هاتوون و بە زەبر و زەنگ و بە چەک فێر بوون وە عەقڵیەتی مەدەنیانەیان نییە زۆر بە زەحمەت گوێ بۆ داوای مەدەنییانە ئەگرن وە ئەم بابەتەی خەمساردییەی دەسەڵات لە عەقڵیەتی پێشمەرگایەتیەوە دێت کە ئامادە نین گوێ بۆ هیچ دەنگێکی ئاشتیانە بگرن ، بەڵام ئێمەی مامۆستا چۆن ئەمانەوێت قوتابییان فێری بیرکردنەوەی مەدەنییانە بکەین ئاوا ئەمانەوێ دەسەڵاتیش فێری هەمان بیرکردنەوە بکەین .

وتیشی:   دەسەڵات گرەو لەسەر ماندووبوونی ئێمە ئەکا ئێمەش بە هیچ جۆرێ ماندوو نابین وە تا کۆتایی لەسەر ئەم بابەتە ئەڕۆین دەمانەوێ بایکۆتی ئەمساڵ کۆتاساڵی بایکۆت بێ و بگەین بە ئەنجام دواتر دەست بەدەوام بکەینەوە وساڵەکانی تر بە ئاسایی دەوام بڕوات نەک هەموو ساڵێک ساڵەکە سەقەت ببێت بەبۆنەی بایکۆتەوە و ئەنجامێکی ئەوتۆش نەپێکین، پلانی ئێمە بەردەوام بوونمانە و بەشێکی هەوڵەکانمان ڕوو لە عێراقە بەشێکی ڕوو لە هەرێمە، بەغدا بەشێکی ئەرکەکانی لە ئەستۆیە هەرێمیش بەشێکی هەرێم بابەتی پاشەکەوتی مووچە لە لای هەرێمە بابەتی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە لای هەرێمە دامەزراندنی وانەبێژان لەلای هەرێمە، ناردنی بودجە و شایستەی دارایی هەرێم لە ئەستۆی بەغدایە لە دوای ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا .

ڕونیشیکردەوە: بۆیە لە هەفتەی داهاتووەوە ئێمە هەوڵەکانمان لە بەغا چڕتر ئەکەینەوە بەو ئومێدەی بگەین بە نەتیجەیەکی باش.

کامەران کەریم