وەزیرى پەروەردە قسەى کۆتایی لەبارەى خوێندنى ئەمساڵەوە کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا ئالان حەمەسەعید خوێندن


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: پشتگیری داوای مامۆستایانین و بڕیاری سزادانی هیچ کەسێکمان نەداوە و قەرەبووى خویندکارانیش دەکرێتەوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند:  ئێمە داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانمان کردووە وەک ئەرکێکی دڵسۆزانە و لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی رادەبینین، بەڵام هیچ کەسێکمان سزانەداوە.

باسیلەوەشکرد: مامۆستایانی ئێمە زیانیان بەرکەوتووە و ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، بۆیە پشتگیری داواکارییەکانیانین و بەهەمووشمان کاردەکەین شایستەکانیان بۆ دابینبکەین، هەرکات شایستە داراییەکانی هەرێم بگات، شایستە داراییەکانی مامۆستایانیش دابیندەکرێت.

سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیش وتی، ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا نەهاتایە پێش ئەوا دەمێک بوو داواکارییەکانیان جێبەجێکرابوو، لە ئێستاشدا هەرکات بودجە جێبەجێکرا ئەوا داواکارییەکانی ئەوانیش جێبەجێدەبێت.

ئالان حەمەسەعید دڵنیاییدا بە خوێندکارانی قۆناغی 12 کە مافیان نافەوتێت و قەرەبوویان بۆ دەکرێتەوە.

کامەران کەریم