خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نێردرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە ئەنجومەنی وەزیران کوردستان


Nov 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ دابینکردنی مووچە، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نێردرا.

ڕاگەیاندراویکۆبونەوەی  ئەنجوومەنی وەزیران:

لەمبارەیەوە پێشنیارو ڕاسپاردەی پێویستی بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات و وەزیفەی گشتی بە شێوەیەکی زانستی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان پێشکەش کرد کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کەرتی وەزیفەی گشتیی، دواتر لە نێو ڕاپۆرتەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی، ئەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە میلاکی گشتیی و ئاماژەیدا بەوە دا کە سەرجەم خشتە و زانیاریی و ژمارەکان خراونەتە بەردەم تیمی هاوبەشی وردبینی و لە ئەنجامدا دوای وردبینی، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بەهەردوو حکوومەتی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان کرا کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران.

کامەران کەریم