بانگخوازێک بۆ زایەڵە باسی دیاردەیەکی مەترسیدار لە کوردستان دەکات

(0) / / اجتماعی / زاەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  دەزگای میدیایی زایەڵە نەوزاد سەعید کوردی بانگخوازو چالاکوان ڕایگەیاند؛ دەیان گەنج و لاو  بەدەست لەپشتدان و بە پیلان وبەرنامەی ورد، کارلەسەر کافرکردنی موسڵمانان دەکەن بەتایبەت ئەو کەس و تاقمانەی زیاترپابەندن بە ئیسلامەوە . هەموو کاریان بووەتە کافرکردنی موسڵمانان، بە سۆفی و سەلەفی و ئیسلامیەوە. ئەم گروپە دەست لەپشتدەرە  بەدەگەمەن نەبێت  قسەونوسیان لە سەر عەلمانی و کفری حەقیقی  نیە، بەبیانوی لاواز.

ئەو بانگخواز و چالاکوانە وتیشی، هەندێک گەنجی پاک وبۆخواسوڵحاو  کەوتونەتە ناوداوی پیلان گێڕانەوە، ئەو گروپە دەست لەپشتدراوە  بەدوای بیانویەکدادەگەڕێن بۆ کافرکردنی موسڵمانان. ئەم گروپە تەکفریە بێجگە لە نەقڵ کردنی کورتە و وتاری  چەند مامۆستایەکی کەم نەبێت  قسە لەکەس  وەرناگرن. ئەویش لەگەڵ  خۆیان دێتەوە واجبە لەسەر مامۆستایان و بانگخوازان  کارلە سەر پوچڵەکردنەوەی ئەم فکرە ترسانەک و نامۆبکەنەوە چونکە دواجار گەنج ولاوە چاک وپاکەکان توش دەبن .

هێمای بەوەشکرد، بە بۆچۆنی من ئەم گروپە دەست لەپشتدارە  دەسەڵاتی عەلمانی لە پشتیەوەیەتی  چونکە  سەرە ئەسڵەکانیان دیار نیە .

کامەران کەریم