بازرگانی ساڵانەی نێوان چین و ڕووسیا بۆ 300 ملیارد دۆلار هەڵکشاوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بازرگانی ڕووسیا چین


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانی ئەو وڵاتە و چین بەردەوام لە حاڵی گەشەسەندندایە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتاییەکانی ئەم دەیەیە بگاتە 300 ملیارد دۆلار.

ئاندری بلوسۆف، جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا بەردەوام درێژەی هەیە و خەریکە گەشە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایەکانی ئەم دەیە بگاتە 300 ملیارد دۆلار.

بلوسۆف لە کۆبوونەوەی کومیسیۆنی نێودەوڵەتی ڕووسیا و چین لە پەکین پشتڕاستی کردەوە کە چین لە مێژە وەکوو یەکێک لە شەریکە سەرەکیەکانی بازرگانی ڕووسیا دێتە ئەژمار و دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری بۆ هەر دوو وڵات هێدی هێدی دێتە ئاراوە و گەشە دەکات.

ناوبراو وتی، بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا ئەوساڵ دەگاتە 220 ملیارد دۆلار  و ڕەوتی وەلاوەنانی دۆلار لە بازرگانی نێوان ڕووسیا و چین لەسەدا سەدە و وتیشی بازرگانی نێوان چین و ڕووسیا بە هۆی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا لەسەر موسکۆ و هەروەها جیاوازی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین، پەرەی سەندووە.

ناوبراو دەڵێت: لە کاتی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا بەملاوە، ئەو دوو وڵاتە لە دراوی نیشتمانی خۆیان زۆرترین کەڵکیان وەرگرتووە.
بە پێی وتەکانی بلوسۆف، لە ئێستادا 95 لەسەدی ئاڵوگۆڕی نێوان چین و ڕووسیا بە دراوی نیشتمانی یەکێک لەو دوو وڵاتە ئەنجام ئەبێت.