ڕیکوردی مێژوویی پاشای باسکە لە NBAیدا

(0) / / کردستان / زایەڵە وەرزش باسکە


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی بەناوبانگ و پێشەنگی تیپی باسکەی لوسئانجلس لیکرز، ڕیکوردێکی مێژوویی لە لیگی NBA یدا تۆمار دەکات.

تیپی باسکەی لوسئانجلس لیکرز لە یاری بەرەزەیانی ئەمڕۆدا بۆ لیگی NBA بە ئاکامی 131 بەر 99 یوتای تووشی شکست کردووە.

لێبران جیمز، ئەستێرەی پێشەنگی 38 ساڵەی لیکرز، کە پێشتریش ڕیکوردی باشترین یاریزانێ کە زۆرترین سەرپشک دەهێنێت تایبەت درابوو پێ، پاش یاری لەگەڵ یوتا، وەکوو یەکەمین یاریزانی مێژووی NBA نێوی لەسەر دانرا کە ڕیکوردی 39 هەزار سەرپشکی تۆمار دەکات.

هیچ یاریزانێکی چالاکوان لە NBAیدا تا وەک ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت نزیک لەو ڕیکوردە ببێتەوە.

کەژاڵ حەمیدی