ڕاگەیەندراوی كەتیبەكانی قەسام لەبارەی ئاگربەستەكەیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی

(0) / / کردستان / زایەڵە قەسام زایۆنی ئاگربەست فەڵيستین حەماس


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كەتیبەكانی قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، لەبارەی ئاگربەستەكەیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە .

ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆكی ڕاگەیەندراوەكەیە:

 ئاگربەست لە سەعات حەوتی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 24/11/2023  دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

ئاگربەست بۆ ماوەی چوار ڕۆژە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەكات، لەگەڵیدا سەرجەم پرۆسە سەربازییەكانی كەتیبەكانی قەسام و هێزە بەرگریكارەكان ڕادەگیرێن .

پێویستە لەو ماوەیەدا دوژمنی زایۆنیش پابەندی ئاگربەستەكە بێت .

سوڕانەوەی فڕۆكەی دوژمن بەهەموو شێوەیەك بەسەر ئاسمانی كەرتی غەززەوە ڕادەگیرێت .

ڕۆژانە و بۆ ماوەیەی شەش سەعات، فڕینی فڕۆكەی شەڕكەر بە ئاسمانی غەززەدا ڕادەوەستێت، ئەمەش لە 10 ی بەیانیەوە دەستپێدەكات بۆ 4 ی ئێوارە .

سێ گیراوی فەلەستینی لە ژن و مناڵ بەرامبەر یەك گیراوی زایۆنی ئازاد دەكرێن .

لەماوەی چوار ڕۆژدا 50 بارمتەی زایۆنی لە ژن و مناڵ ئازاد دەكرێن كە تەمەنیان خوار 19 ساڵە .

ڕۆژانە ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی 200 بارهەڵگر لە پێداویستی فریاگوزاریی و پزیشكیی بۆ تەواوی ناوچەكانی كەرتی غەززە .

ڕۆژانە 4 بارهەڵگر (تانكەر) سوتەمەنی و گازی شل داخڵی ناوچەكانی كەرتی غەززە دەكرێت .

کامەران کەریم