ئەمڕۆ سلێمانى جوڵه‌ى سیاسى نوێ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی جوڵەی سیاسی


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاره‌ ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی سه‌ردانى بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی بكات و له‌گه‌ڵیان كۆبێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان: وەفدە باڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ده‌بێت، زنجیره‌ سه‌ردانه‌كه‌ له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندى یه‌كێتى سەرەتا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە، دواتر سه‌ردانى ھەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی ده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆدەبێتەوە.

له‌باره‌ى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌ش زانراوە: ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێكدێن د. خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ هەرسێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاكان و ئەنجوومەنی پشتیوانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی و سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی ئه‌و حزبه‌.

کامەران کەریم