قایمقامی پێنجوێن بۆزایەڵە: کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

(0) / / کردستان / پێنجوێن زایەڵە ئومێد ئەحمەد


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگادار دەکەینەوە کە لەلایەن بەڕێز: (ئومێد ئەحمەد/ وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم،  پێیان ڕاگەیاندین کە بە بڕیاری بەڕێز: (وەزیری کارەبای هەرێم) کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری قەزای پێنجوێن لاببرێت لەلایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبن لە بەڕێزان: (نوێنەری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن، هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن، یاریدەدەرێتی ئاسایشی پێنجوێن، بەشی پۆلیسی پێنجوێن) وە کەسی زیادەڕەوی کار بدرێتە دادگا. لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان دا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت کە پێوەرەکە( میکانیزمێکە کە زامنی کارەبای ۲٤ کاتژمێری دەکات لە سنووری قەزای پێنجوێن بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی، کۆنترۆڵی زیادەڕەویی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەکات، هەروەها دوو مانگ جارێک پسوڵەی پارەی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست دێتەوە ، محاویلەی کارەبای گەڕەکەکان لە سووتان دەپارێزێت).

 بەپێویستی دەزانین زۆر سوپاسی بەڕێز (وەزیری کارەبا ی هەرێم) بکەین کە هەموو ساڵێک بەدەمەوەهاتنی دڵسۆزانەی هەیە بۆچارەسەرکردنی کێشەی کارەبای قەزاکەمان.

وتیشی: وە زۆر سوپاسی ئەم لایەنانەیش دەکەین کە لەگەڵماندا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پێنجوێنیان دا، ئەوانیش بەڕێزان: (وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، مامۆستا عەتا لە نووسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی، پارێزگاری سلێمانی، بریکاری وەزیری کارەبا، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، دەستەی خۆپیشاندەرانی پێنجوێن، مامۆستایانی ئایینی پێنجوێن، لایەنە سیاسییەکانی پێنجوێن) ، کە هەموویان دڵسۆزانە لەسەر خەت بوون و بەدەم ئەم کێشەیەوە هاتن.

ئەوەشی خستەڕوو: وەک قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن وێڕای سوپاسمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لەسەرەوە ناویان هاتووە، هەروەها زۆر سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزاکەمان کە هەمیشە منەتبارمان دەکەن بە ئارامگریی و هاوکاریی و پاڵپشتییەکانیان بۆمان.

کامەران کەریم