کچە خوێندکارێکی پێنجوێنی ئەبێتە جێگەی شانازی و سەربەرزی بۆ شارەکەی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هەڵەبجە کچان رؤیا ڕێبین ڕفیق پێنجوێن


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ڕۆژی شەممە 2023/11/25 لەهۆڵی ئوتێل تایتانیک لەشاری سلێمانی یەکەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی SD math بەبەشداری ووڵاتانی عێراق-سوریا-میسر-هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو،کەزیاتر لە(150) بەشداربوو تاقیکردنەوەی هزری SD  math یان ئەنجامدا.

رؤیا ڕێبین ڕفیق وەک پێنجوێنییەک یەکێک بوو لەبەشداربووەکان خۆشبەختانە توانی ئاستێکی نایاب بەدەست بهێنێت بەپلەی (یەکەم).

لێرەوە بەپێویستی دەزانین وەک پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون دەستخۆشی و پێزانینمان بەناوی ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەمانەوە ئاراستەی خانەوادەی بەڕێز ( رؤیا ڕێبین) ( Rebin Rafiq A) بکەین و ئومێدی بەردەوامی و گەشەکردنی زیاتری بۆ ئەخوازین. کە توانیان ئەنجامێکی نمونەیی بەدەست بهێنێت بۆ خۆی و بۆ شاری پێنجوێن. هاوکات ئامانج و ئاواتی پڕۆژەکەمانە وەک هەمیشە شارۆچکەی پێنجوێن بەردەوامبێت لەپێشەنگی و گەشەکردنی زیاتر لەسەرجەم بوارەکاندا و ببێتە نمونەیەک لەپێشکەوتن لە ناوچەکە و جیهاندا.

کامەران کەریم