لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت گاز


Dec 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە نەوت بەنرخی 50 هەزار دینار دابەشدەکرێت لە بەرواری 1 ی کانوونی یەکەم، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هاوڵاتیان ئەو نەوتە وەرنەگرن کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 دینار بوو.

باسیلەوەشکرد، تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوتە نەهاتووە، ئەگەر ئەو نەوتەش بێت ئەوا لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی بریارماندا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناو شار لەسبەی سێشەممەوە دەستپێبکەینەوە بەهەمان میکانیزم.

کامەران کەریم