كونسوڵی گشتی ئێران له ‌هه‌ولێر: کاردەکەین بۆ چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە رەشنودی ئێران عێراق هەرێمی کوردستان بەغدا


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری دارایی و كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر، تاووتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان كرد.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)،  راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: له‌میانه‌ی پێشوازی ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌سروڵڵا ره‌شنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر، هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

ره‌شنوودی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند، کاردەکەین بۆ چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشکخرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان.       

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کورتەیەکی لەسەر دواین هەنگاوەکان و گفتوگاکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر پرسی بودجە و مووچە بۆ شاندی میوان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکان بەئاراستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەردەوامە. گوتیشی: "بەو هیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەهەموو کێشە و ململانێیەک دوور بخەنەوە و بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم وەک تێکڕای مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق بکرێت".

هه‌روه‌ها وەزیری دارایی پابەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خەرجکردنی شایستەی کۆمپانیاکان دوپاتکردەوە.