هەواڵێکی خۆش لەبەغداوە گەیشت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا عێراق


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەکی پێکهێناوە  لە راوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی  بۆ هەموارکردنی یاسای بودجە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم  و گرفتی زۆری تێچووی  بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم  وابریار دراوە، دەستکاریکردنی تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت بكرێت، لەكاتیكدا لە عێراق بە تێکڕا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت  شەش دۆلار وەك خەرجی بەرهەم  دانراوە، بەڵام تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان جیاوازە.

ئەم پەرلەمانتارە دەشلێت: سودانی رەزامەندی داوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینەوە بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە، ئەمەش بەپێی رێككەوتنێك لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەدا دەكرێت و  کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر دەبێت.

دكتۆر سەباح سوبحی لەسەردێرەوە باس لەوەش دەكات، شاندی هەرێم بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و سەردانەكانیان بۆ بەغدا تا ئەو كاتەی كێشەی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بە دیاریكراوی چارەسەر دەكرێت.

کامەران کەریم