بڕیاردان لەبارەی نوژەنکردنەوەی پیستی داڕووخاوی چێزانا بۆ ئۆڵۆژپیکی زستانی 2026

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش زستان ئۆلۆمپیک


Dec 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ دوڵەتی ئیتالی لە حاڵی بڕیاردانە بۆ نۆژەنکردنەوەی پیستی داڕووخاوی چێزانا بۆ کەڵکوەرگرتن ئۆڵۆمپیکی زستانی 2026.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێ دەوڵەتی ئیتالی بڕیار بدرێت لەسەر نۆژەنکردنەوەی پیستی چێزانا کە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2006 کەڵکی لێ وەرگیرا و ئەو پیستە بە ماوەی 10 ساڵە کە داڕووخاوە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی بەربڵاو هەیە.

لەسەر ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی ئیتاڵی، دەوڵەتی ئەو وڵاتە هیچ مەیلی نییە لەسەر گواستنەوەی بەشێک لە پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی 2026 بۆ وڵاتی ئۆتریش و دەیهەوێت هەر هەموو بەشی پێشبڕکێیەکان لە وڵاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

کەژاڵ حەمیدی