تۆپی دەستی خانمانی جیهان/ ئێران بەرانبەر بە شیلی تووشی شکست بوو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئیران خانمان


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی خانمانی ئێرانی لە قۆناخی پرزیدنت کاپی پاڵەوانی جیهان بەرانبەر بە شیلی تووشی شکست بوو.

تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی خانمانی ئێران پاش سێ جار تووشی شکستبوون لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی ئەوا ئەمڕۆژیش لە بەشی پرزیدنت کاپ بەرانبەر بە تیپی شیلی تووشی شکست بوون.

یاریزانانی نیشتمانی ئێران لە سێتی یەکەمی یارییەکەدا بە ئاکامی 14 بەر 6 تووشی شکست بوون و سەرجەم بە ئاکامی 30 بەر 20 یارییەکەیان دۆڕا.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران ئەمڕۆ شەممە بەرانبەر بە کۆنگۆ و ڕوژی دووشەمەش بەرانبەر بە قەزاقستان یاری دەکات.

کەژاڵ حەمیدی