50 سوارکار لە حەوتەی یازدەیەمی کورسی پاییزەی شاری یەزد کێبەرکێیان داوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کۆمەڵایەتی یەزد


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ حەوتەی یازدەیەم لە بیست و نویەمین خولی پێشبڕکێیەکانی ئەسپسواری کورسی پاییزەی ئێران، ڕۆژی شەممە بە بەژداری 50 سوارکاری چالاک لە شاری یەزد بەڕێوەچوو.

لەو پێشبڕکێیانەدا کە لە 6 خول و بە درێژایی 1400، لە ماوەی 12 حەوتە و ئێوارەی هەموو ڕۆژی شەمەیەک بە ئامادەبوونی هاندەران و بینەران لە بینای وەرزشی سوارکاری سەفائییەی شاری یەزددا بەڕێوەدەچێت و لە ئاکامدا خەڵاتی تایبەت پێشکەش بە خاوەنی ئەو چاروایانە دەکرێت کە سەرکەفتنیان بەدەستهێناوە.

شایانی ئاماژەیە کە شاری یەزد بەپێی ئەو بەڵگە مێژوویانە و ئاساوارانەی کە دەرکەوتووە لە مێژە شوێنی پەروەردەی ئەسپ و سوارکار بووە و مێژووی ئەو وەرزشە لەو شارەدا دەگەڕێتەوە بۆ 12هەزار ساڵ پێش لە ئێستا.

کەژاڵ حەمیدی