پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: دەرچووانی شەشی ئامادەیی و زانكۆكانیش دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن دیلان غەفوور


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەنگاریا 70 كورسیی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكارانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابیندەكات و پەرلەمانتارێكیش وردەكارییەكەی دەخاتەڕوو.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەزایەڵەی  رایگەیاند:  وڵاتی هەنگاریا 70 کورسیی خوێندنی بۆ عێراق دابینکردووە بێ بەرامبەر، 10 کورسی بۆ بەکالۆریۆس، 20 بۆ ماستەر و 40 بۆ دکتۆرا.

وتیشی: خوێندنەكان لە بوارەکانی (پزیشکیی گشتی، ددان، دەرمانسازی، ئەندازیاری، زانستی پزیشکی و زانست)ە .

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو: هەر كەسێك خوازیاری خوێندنە لەو وڵاتە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت رێکارەکان بگرێتەبەر و داواکاری پێشکەش بکات.

کامەران کەریم