جوتیارێک تۆوی کنگر دەچێنێت
(0) /
زایەڵە - شێخ جەمالی کربچنە کە جوتیارێکی نمونەییە، رایدەگەیەنێت: لە سنوری ناحیەی سەنگاو لە گوندی (كرپچنە) دەستیکردووە بە چاندنی تۆوی کنگرو دەڵێت زیاتر لە ٦٠ کیلۆ تۆوی کنگری کوردی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی چاندووە، ئەو دەڵێت: شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ گەشەو سەوزبوونی و ماوەی چەند ساڵێکە توێژینەوەی لەسەردەکەن و سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە.
ئەو جوتیارە نمونەییە ئەوەش دەڵێت: ژمارەیەک جوتیاریان هانداوە دەستبکەن بەچاندنی تۆوی کنگر، چونکە بەهۆی بەکارهینانی قڕکەر و قەڵاچۆکردنی گژوگیا لەلایەن جوتیارانەوە لە کێلگەکاندا، بەرهەمی کنگر بەرەو لەناوچوون دەچێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: