بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی هەڵەبجە كۆچی دواییكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە پاسپۆرت


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێوارەی ئەمڕۆ عەقید سالار سەردار، بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكرد.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیامێكدا وێرای گەیاندنی پرسە و هاوخەمی رایگەیاند: عەقید سالار لەماوەی کارکردنیدا لە پارێزگای هەڵەبجە خزمەتێکی گەورەی هاوڵاتیانی کردووە و هەمیشە بەڕێزەوە لە ماندووبوونەکانی دەڕوانین.

دوای جێهێشتنی پۆستەكەی لە هەڵەبجە، عەقید سالار وەك ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئەركدا بوو.

کامەران کەریم