نزیكەی 255 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە پڕۆژە خزمەتگوزاری


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 254،620،000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەڵەبجە.

وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی ئەندازیاران لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە.

شایەنی باسە، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شاری هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە كۆبوویەوە و بەدواداچوونی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە كرد.

کامەران کەریم