تۆڕی شاخەوانی سورێن لە ڕۆژی جیهانی شاخدا و ساڵیادی دامەرزاندنیدا گەشتێکی تایبەت سازدەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی سورێن


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  لە ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان و هەروەها ڕۆژی جیهانی شاخدا گروپی شاخەوانی سورێن سەرەڕای پیرۆزبایی لە شاخەوانانی جیهان و کوردستان گەشتێکی تایبەتیشی ساز کردووە.
 
ڕاگەیاندنی گرووپی سورێن: دوێنێ 11/12/2023 بەو بۆنەیەوە گروپی شاخەوانی سورێن لە چالاکیەکی ژینگەپارێزیدا هەستاین بە پاکردنەوەی بەشێک لە شاخی ئاژبڵاخ و هەروەها شاخەڕۆیی بەسەر ئەو شاخەدا لە ڕۆژی جیهانی شاخدا.