گەشتێکی زۆر تایبەت و ناواز لە لایەن گرووپی مەقان بۆسەر لووتکەی شاخی قەڵا ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخ شاخەوانی کوردستان


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەشتێکی گرنگ لە ڕۆژی جیهانی شاخدا لە لایەن گرووپی شاخەوانی مەقان ئەنجامدرا کە گەشتێکی هاوبەش بوو  بۆ دانانی تابلۆی زانیاری  لەسەر لووتکەی شاخی قەڵا لەناوچەی قەرەداغ کە بەرزترین زنجیرە چیای سەگرمەیە بە بەرزی 1850 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە. 

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی  شاخەوانی مەقان ئاماژەی دا: گروپەکەمان لەلایەن گروپی شاخەوانی ئایندەوە میوانداری کرا،  زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیان کە بەڕاستی جێی دەستیان دیارە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا خزمەتێکی زۆر باشی شاخەوانانیان کردووە بە دانانی سێ لۆگۆ و چەندین خزمەتێکیتر.

هەروەها ڕایانگەیاند کە گەشتەکە بە بەشداری چەندین گروپ  ئەنجامدرا و لەسەر بانگهێشتی هاوڕێیانمان لە گروپی شاخەوانی ئایندە، چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدرا، وەکوو شاخڕەوی، پرسی زانیاری تەواو لەسەر زنجیرە چیاکە و ناوی تەواوی زنجیرەکە و لووتکەکانی، جێگیر کردنی تابلۆیی زانیاری لووتکەی قەڵا، پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان، چەندان چالاکیتر بەئامادەیی گروپێکی 25 کەسی لە گروپی شاخەوانی مەقان، پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە گروپەکەمان لەلایەن سەرۆکی تۆڕی شاخەوانانی کوردستان، بەڕێز مامۆستا هەڵمەت وەکوو نوێنەری گروپی شاخەوانی مەقان خەڵاتەکەی وەرگرت.