چارەسەرکردنی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەسەر رێگای گروپێکی شاخەوانی

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی وەرزش کوردستان تەقەمەنی


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشێکی شاخەوانی تایبەتی ئەنجامداوە کە  پڕبووە لە زانیاری و ئەزموون.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠٢٣، لەسنوری گوندی( چنێران )سەربەقەزای شەقڵاوە لەکاتی گەشتێکی شاخەڕۆیی لەلایەن گرووپی شاخەوانی پایتەخت، لەسەر رێگای گەشتەکەیاندا، ٢ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دەدۆزنەوە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر دەکەن، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەیشتنە شوێنەکە و مەترسیەکەیان چارەسەرکرد.
شایەنی باسە گروپەکانی شاخەوانی بۆ چەند جارێک سمیناری هوشیاریان لە لایەن تیمەکانی هوشیارکردنەوەی  کارووباری مینی هەولێر پێدراوە، بۆیە بەهەستیاری لەگەڵ مین و پاشماوەی جەنگی هەڵسوکەوت دەکەن و هاوکار بوونە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت