گەشتێکی تایبەت بو لووتکەی شاخی عەواڵان سەر بە شاری کامێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی عەواڵان دۆستانی هەڵەبجە


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە لەگەڵ یانەی شاخەوانی شاهۆی کامێران گەشتێکی هاوبەشیان ئەنجامدا بۆ لووتکەی شاخی عەوالان بە بەرزی 2970 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

 ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی دۆستانی هەڵەبجە:  ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەمان پاش بەڕێکەوتن لەدەروازەی سنوری تەوێڵەوە و گەیشتن بەشاری کامیاران کە لەلایەن ئەندامانی گروپی شاخەوانی شاهۆی کامێران پێشوازی گەرمیان لێکردین پاش پشوویەک بەڕێکەوتین بۆ گوندی سەرچی لەبناری شاخی عەواڵان لەلایەن برای بەڕێز کاک غفور شوێنی مانەوەیان بۆ دابین کردین و شەوێکی خۆشمان بەڕێ کرد، بۆ ڕۆژی دووەمی گەشتەکەمان کاتژمێر حەوتی بەیانی بەکاتی ئێران لەگەڵ (باشگاە کوهنوردی شاهۆ ی کامیاران) بەڕێکەوتین بۆ سەرلووتکەی عەواڵان سوپاس بۆ خوا بەماوەی حەوت کاتژمێر توانیمان سەربکەوین و بگەڕێینەوە بۆ شوێنی دەستپێکردنمان. پاشان گەڕاینەوە بەرەو شاری کامێران و ڕۆژی شەممە کۆتایمان بەگەشتەکەمان هێناو بەسەلامەتی گەڕاینەوە بۆ شاری هەڵەبجە.  

زۆر سوپاس بۆ:
یانەی شاخەوانی شاهۆی کامێران کە 
 پێشوازی وبەخێرهاتنی گەرمیان لێکردین و ئەرکی ڕێبەریکردنیان لەئەستۆ گرت.