گەشتێکی هاوبەش لەلایەن گرووپی گەرمیان و چەن گرووپێکی دیکە بۆسەر شاخی بەمۆی سەرکەش

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی تایبەت و پڕیادگاری و شەو مانەوەمانەوەی ئەنجام داوە   بە هاوبەشی هاوڕێیانیان لە گروپی شاخەوانی بابان و  گروپی زەردە بۆ سەر شاخی بەمۆی سەرکەش.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی گەرمیان: سەرەتای گەشتەکەمان لە دەربەندی بیڵولە دەستپێکرد بۆ شاخی بەمۆ لە ناوچەی دەرەزێ 
بە پڵان و بەرنامەیکی جوان بۆ کاتژمیرەکانی نێوەڕو گەیشتینە شوینی مەبەست دوای خواردنی ژەمیکی نان  و چایەکی سەرخەڵوز دەستمان کرد بە چرکاندنی وینەی یادگاری و خۆئامادکردن بۆ شەو، بە دەنگی قاسپە قاسپی کەوەکان ئاویزانی سروشتی جوانی ناوچەکە بوین و بەیانی هەمان شەو بەسڵامەتی هەموو شاخەوانەکان گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەسپێک.