تورکیا: ١٤ جار ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستانمان بۆردومانکردووە

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا گارە پەکەکە هەرێمی کوردستان بۆردومان


Dec 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە ئاسمانییەکانیان بە چڕی بۆردومانی ١٤ ناوچەکانی چیای گارە و خواکورک و قەندیلیان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی زۆر بەو ناوچانە گەیشتووە، بەڵام ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

رۆژانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەی ئەنجام دەدات، بە تایبەت لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا، ئەوەش نیگەرانی دانیشتوانی ناوچە سنورییەکانی لێکەوتووەتەوە.