لەلایەن تورکیاوە؛ ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە
(0) /
زایەڵە - حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بۆ ماوەی زیاتر لە 6 مانگی دیکە گەشتە ئاسمانییەکان کان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رابگیرێت.
هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باسی لەوەکرد: حکومەتی تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاکو 22ی 6ی 2024 درێژکردووەتەوە.
پێشتر سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی تورکیا بەبیانووی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنورەکە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت و رێگریکرد لەو فڕۆکانەی بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەدا دەفڕن لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بنیشنەوە، چەند جارێکیش سزاکەی درێژکردووەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: