تیپی ئالێکس چیکن زستانی ئەوساڵ دەڕوات بۆ ئاناپورنا

(0) / / ورزش / زایەڵە زستان وەرزش شاخەوانی شاخڕەوی


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی شاخەوانی بەناوبانگی ئالێکس چیکن زستانی ئەوساڵ دەڕوات بۆ سەر لووتکەی شاخی ئاناپورنا.

ئەو تیپە ڕێک پاش دەسپێکی وەرزی زستان گەیشتە کەمپی سەرەکی ئاناپورنا و بڕیارە ئەم زستانە هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ گەیشتن بە لووتکەی ئاناپورنا.

یەکەمین و تەنیا سەرکەفتنی زستانی  بەسەر لووتکەی ئاناپورنا لە ساڵەکانی 1987 لە لایەن یرزی کوکوچکا و ئارتورهاجێر ئەنجامدرا.

تیپی ئالێکس چیکن، زستانی ساڵی ڕابردوو بەسەر لووتکەی ماناسلو و زستانی ساڵی 2016 بەسەر لووتکەی نانگاپارباتدا سەرکەفت.

کەژاڵ حەمیدی