بەردەوامی سەروونشینی باڵەی دانیشتەی ئێران لە دوایین ڕێنکینگی جیهانی ساڵی 2023ێدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە ئێران


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕێکخراوەی جیهانی پارباڵە لە دواین ڕۆژەکانی ساڵی 2023، ڕیزبەندی تیپە نیشتمانیەکانی باڵەی دانیشتەی جیهانی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی جیهانی پارباڵە تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی پیاوانی ئێران تا کۆتایەکانی ئەوساڵی زاینی بەردەوام لە سەرووی جەدوەلی ڕیزبەندی جیهانیدا جێگیر بوون.

تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە پێرستەدا بە 5500 سەرپشکەوە بەردەوام سەروو نشینە. تیپی بەڕازیل بە 4330 و میسر بە 4306 سەرپشکەوە لەسەر پلەی دووهم و سێهەمی ئەو ریزبەندیەدا جێگیر بوون.

تیپی نیشتمانی پیاوانی ئێران لە ساڵی 2023 زاینیدا توانی دوو عینوانی پاڵەوانێتی لە پێشبڕکێیەکانی قۆڕنەیی ئاسیا و ئوقیانووسیە و هەروەها لە یارییەکانی پار ئاسیایی هانگژودایشدا سەرکەفتن بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی