داهاتی 5 ملیۆن دۆلاری بارسێلۆنا لە یارییەکی دۆستانەدا
(0) /
زایەڵە ـــ میدیایەکی ئسپانیایی دوێنی هەینی ڕاپۆرتی داوە کە تیپی بارسێلۆنا لە یارییەکەی دۆستانەدا ڕۆژی هەینی بەرانبەر بە تیپی ئەمریکایی سوودێکی سەیر و سەمەری دەست کەوتووە.
"بارسێلۆنا دۆڕای بەڵام 5 ملیۆن دۆلاری دەستکەوت" ئەمە سەردێڕی ڕاپۆرتی دوێنی گوڤاری "موندۆ دپورتیوو"ی ئسپانیا لەمەڕ دیداری دوو تیپی بارسێلۆنا و تیپی کلاپی ئەمریکا بووە.
تیپی بارسێلۆنا دوێنی لە یارییەکی دۆستانەدا لە ئەمریکا بوون بە میوانی تیپێکی بێناوی کلاب کە بە ئاکامی 3 بەر 2 تووشی شکست بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئسپانیایی بارسێلۆنا بەهۆی ئامادەبوون لە یاری دۆستانەی کۆتایی نیو وەرزی لالیگا، 5 ملیۆن دۆلار بەرانبەر لەگەڵ مووچەی تەواوی هەموو یاریزانەکانی بۆ ماوەی یەک حەوتە، دەستکەوت.
بارسێلۆنا بە 38 سەرپشکەوە نیووەرزی یەکەمی بە جێگیر بوون لەسەر پلەی سێهەم کۆتایی پێهێنا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: