نرخی موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ١٢ دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە نرخی مۆلیدە سلێمانی هەولێر کارەبا


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (12) #کانوونی_یەکەم دیاریکرد، کە بریتییە لە (280) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (کانوونی یەکەم ) بریتییە لە (280) دینار.

پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

کامەران کەریم