سەرجەم ستونە زیانلێکەوتووەکانی شاخی تاسڵوجە گۆڕدران

(0) / / کردستان / زایەڵە تاسلوجە هەولێر ستون کارەبا


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەکنیککار هیوا هەیەرلێپرسراوی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای ڕاپەڕین بەزایەڵەی ڕاگەیاند:دوای ئەوەی دوێنێ شەممە (٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣)،  بەهۆی کەشوهەواوە بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێناوە و مەترسی بۆ تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە ژمارەیەکی زۆر ستوونی کارەبا زیانی بەرکەوتبوو تیمەکانمان سەرجەم ستوونەکانیان گۆڕی.

راشیگەیاند: ئەو تۆڕانە ڕێڕەوی فیدەری کارەبای ٢٨٣ی وێستگەی نیشتمانیان لەسەرە، دوای گواستنەوەی ستوونەکان ئەو مەترسییانە نەمان.

کامەران کەریم