داشکاندنی نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دەست پێدەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری داشکاندن نرخ سلێمانی


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە هەماهەنگی  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لەژێر چاودێری و بەپێی ڕێنماییەکانی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری بازرگانی نرخی کاڵاو پێداویستیەکانی هاوڵاتیان لە بەشێک لە مۆڵ و مارکێتەکانی سلێمانی داشکێندران.

 نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی چەند بازرگانێک داشکاندنی نرخ و کاڵای لەبەشێک لە مۆڵ و شوێنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەنرخێکی کەمتر پێداویستیەکانیان دەست بخەن. 

ئەم هەنگاوە ئەرێنیە وەزارەتی بازرگانی لە هەردەرفەێکدا بۆخزمەتکردنی هاوڵاتیان بە هاوکاری بازرگانان ئەنجامی دەدات.

کامەران کەریم