بەرواری بەسەرچونی درێژکردوەتەوە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر شیرینی لەناودەبات
(0) /
زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر شیرینیدا دەگرن و لەناوی دەبەن.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچونییەوە، لیژنەکان دەستیان بەسەر (110) کارتۆن شیرینی لە جۆری (ریمینی)ـدا گرتوە، کە خاوەنەکەی بەنیاز بوە لەبازاڕەکاندا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، دەستکاریکردنی زانیارییەکانی لێبڵی سەر کاڵاوشمەکەکان، فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای توندی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردوە.
سەرۆکی لیژنەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی شیرینییەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: