خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
(0) /
زایەڵە ـــ یاریزانی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ خانمانی ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە.
مێلیکا محمدی نێوانکاری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ خانمانی ئێران و تیپی خاتوونی بەم، بەرەبەیانی ڕۆژێ سێهەمی مانگی بەفرانبار لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا، هەروەها دوو خانمی دیکە لە هاوتیپیەکانی بە نێوی بێهناز تاهیرخانی و زەهرا خواجویی لە هەمان ڕووداودا بە توندی بریندار بوون و گۆزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرۆکی فریاگوزاری شاری بەم لەمبارەوە گوتی: ڕووداوی هەڵدێری ئوتومبێلی تیپا لە نزیکی شاری بەمدا ڕووی داوە کە زووتە هۆی برینداربوونی 3 کەس و گیانلەدەست دانی خاتوو مێلیکا محمدی.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: