بەڕێوەبەرایەتیەک کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: کۆبوونەوی هاوبەشی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی ڕاژە بەڕێوەچوو.
باسی لەوەشکرد: کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە چوارچێوەی ڕاژەی سنوری تەندروستی ئیدارەی راپەرین.
هاوکات لە ئایندەیەکی نزیکدا کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانە بەشێوەی گرێبەست.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: