عێراق و ئێران تاوتوێی پتەوكردنی كۆنتڕۆڵی سنوورەكان و ڕێگرتن لە قاچاخ دەكەن

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق قاچاخ سنوور


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ لایەنی ئێرانی تاوتوێی بەهێزكردنی كۆنترۆڵی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی نێوان هەردوولا كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە، “عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، لە بارەگای فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان، لەگەڵ مەجید میر ئەحمەدی ، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندی یاوەری كۆبووەوە ،”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەیەكی فراوانكراودا كە ژمارەیەك سەركردە بەشداربوون، كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێكرد، لە پێش هەموویانەوە ئامادەكارییەكان بۆ سەردانی داهاتووی چلەی ئیمام حوسێنی ، هەروەها دۆخی سنووری دەروازەكان لەناو هەرێمی كوردستانی عێراقدا دەكرێنەوە”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "بەهێزكردنی كۆنترۆڵی سنوورە نێودەوڵەتییەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی لەنێوان هەردوولادا تاوتوێ كرا، بەتایبەتی پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و ئەوانی دیكە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنە ئەمنییەكانی پێشووی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێشدا كراوە".