ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە قودس ئێران سوپای پاسداران سەید ئیبراهیم رەئیسی رەزا موسەوی


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کوژرانی فەرمەندە سەربازییەکەی ئێران لە سوریا ئاماژەیە بۆ بێهێزی ئیسرائیل و ئیسرائیلش دەبێت باجی کوژرانی ئەو کەسایەتییە بدات.

سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گومانی تێدا نییە شەهیدبوونی رەزە مەوسەوی راوێژکاری سەربازی ئێران لە سوریا هەنگاوێک و ئاماژەیەکی دیکەی بێهیوابون و بێهێزی سیستمی زایۆنییە لە ناوچەکە و دەشڵێت، "ئیسرائیل باجی کوژرانی ئەو فەرماندە ئێرانییە دەدات."
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، رەزا موسەوی لە ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژراوە، ئەو فەرماندەیەش یەکێکە لە راوێژکارە سەربازییە دێرینەکانی سوپای پاسداران و هاوەڵێکی نزیکی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسیش بوە.