بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی : پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام بدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی ڕاگەیاند، پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژارردن ئەنجام بدرێت و دەشڵێت: یەکێتى ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە میدیاى نزیک لە یەکێتى راگەیاند، یەکێتی لەدوای کۆنگرەی پێنجەم بە بەرنامەی نوێ و دووربین کارەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئەو ئەنجامەی لە کەرکوک بەدەستیهێنا کاریگەریی باشی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت.

بەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە وتى: سکاڵایەکمان هەیە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر چەند بازنەیەکدا، لەگەڵ کورسی کۆتاکان، دادگاکە وادەی بڕیاردانی لەسەر دۆسیەکە بۆ 27ی کانونی دووەمی 2024 دواخستووە، ئەو کاتەش هەتا وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن زۆر کەمە و بە دڵنیاییەوە کۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ زیاترە بۆ ئەو هەڵبژاردنە بۆیە پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام بدرێت.

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی وتیشى: یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان زیاتر لە دوو ساڵە ئامادەکاری کردووە و ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

ئەمساڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٢٥ى شوباتى ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد.