کۆتاهاتنی کاری سازشتی هەوایی کۆڕی شاخەوانی "ئەلێکس تێکسیکۆن" لە ئاناپورنادا
(0) /
زایەڵە ـــ تێپی شاخەوانی "ئەلێکس تێکسیکۆن" پاش یەکەم خولی سازشتی هەوایی کە تێدا شاخەوانەکان سێ کەمپیان لەسەر بەرزاییەکاندا هەڵدا و گەیشتنە بەرزایی 6400 مەتر، گەڕانەوە بۆ کەمپی سەرەکی.
ئەلێکس تێکسیکۆن، چەهپال، ئانگ گیالۆ، پاسانگ نوربو، ماگپ، میگ تێمپا، لاکپا، پمبا و متیا کونتێ، ڕێک پاش گەیشتن بە کەمپی سەرەکی شوێنێکی ئاسیایان گرتەبەر و لە نێوان کەمپی 1 و 2دا ڕێوڕەسمی کریسمەسیان تێپەڕاند.
تیکسۆن پاش گەڕانەوە بۆ کەمپی سەرەکی لە بەرزایی 4200 مەتردا گوتی:ئێمە ئامانجێکی ڕوونمان نییە جگە لە سازشت لەگەڵ کەش و هەوای شاخ و سەرکەفتن بەسەریدا و تەنیا چاوەڕوانی ئیزنپێدانی شاخ دەکەین".
شاخەوانی خەڵکی باسک هەروەها وتیشی کە ئەوان لە ڕێکەوتی 25ی مانگی دێسەمبێردا کەمپی 2یان لە بەرزایەکانی 5600مەتریدا هەڵدابوو.
ناوبراو وتیشی: لە دۆخی سەرەوخواری کەمپ ڕازی نییە و دانی بەو ڕاستیەدانا کە هەست بە نارەحەتی دەکات.
ئێستاکە ئەو تیپی شاخەوانیە بە هیوای ئەوەی کە ئەو شاخە کەش و هەوایەکی باشیان پێشکەش کات بەڵکوو بتوانن کاری سەرکەفتن بەسەر ئەو شاخەدا ئەنجام بدەن، لە کەمپی سەرەکیدا خەریکی پشوودانن.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: