بە درۆن سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە درۆن کوردستان چەمچەماڵ


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سنووری گوندی چنارتوو لە ناحیەی ئاخجەلەری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی بە درۆن بۆردوومان کرا. 

هێمن بەهجەتبەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند: کاتژمێر 08:15ـی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە گوندی چنارتوو لە سنوورەکەمان بۆردوومان کرا.

هێمن بەهجەت گوتیشی: نازانن بۆردوومانەکە زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە یان نا. وتیشی، "لە شەوی رابردووەوە بە بەردەوامی درۆن بەسەر ناوچەکەماندا دەسووڕێنەوە.

لە ماوەی هەفتەیەکەدا چەند جارێکی دیکە سنوورەکە بۆردوومان کراوە، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر وتی، 28-12-2023  جارێکی دیکە گوندی چنارتوو بۆردوومانکرا، پێشتر و ئابی ساڵی رابردووش چنارتوو بۆردوومان کرابوو.

کامەران کەریم