کۆتاگەشتی ئەوساڵی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان بۆ لووتکەی ڕازەباریک ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە گەشت شاخەوانی کوردستان


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەرواری 29کانوونی یەکەمی 2023 کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان گەشتی ناوازەی  ئەنجام بۆسەر لوتکەی ڕازەباریک کە هاوکات کۆتا گەشتی ساڵی 2023 بوو لە لایەن ئەو کۆڕی شاخەوانیەوە.

دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان: سەرەتای گەشتەکەمان لەدەربەندی زێوێ و لە بەردەسپیەوە دەست پێکرد بەرەو بەرازەڕێ و یاڵی چوالاوی لەوێشەوە بۆ کاڵە شینەکان و تاکو گەشتینە قەڵاکە و کانی پاییز کەمێک وچانمان داو بەڕێکەوتین بەرەو سەرچاڵی پیری و شەیتان باژێر و پێش گەشتنمان بە تابلۆی لووتکە دانیشتین بۆ نانخواردن و پشودان دواتر بەرەو لووتکە سەرکەوتین پاش چرکاندنی چەند وێنە و تۆمارێکی یادگاری ڕێمانبڕی بۆ دابەزین لە ڕێگای شەهێناوی و بەرەو کانی قۆپی و شینکە و لەوێ بەسەلامەتی گەشتینەوە لای پاسەکەمان.