ئەگەری گەمارۆخستنەسەری ئۆڵۆمپیکی پاریس لە لایەن ئۆکراینەوە
(0) /
زایەڵە ـــ وەزیری وەرزشی ئوکراین هەواڵی لە ئەگەری گەمارۆی ئۆڵۆمپیکی پاریس داوە لە لایەن ئەو وڵاتەوە.
بەهۆی بڕیاردانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) کە ئیزنی داوە وەرزشوانانی خەڵکی ڕووس و بێلاڕووس بەژداری ئۆڵۆمپیک بکەن، ئەگەری هەیە ئوکراین گەمارۆ خاتەسەر یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.
ماتوی بیدنی وەزیری وەرزشی لاوانی ئوکراین گوتی: ئەگەر وەرزشوانانی ڕووسی بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس ئامادەبن، ئەگەری هەیە ئوکراین بەژداری پێشبڕکێیەکان نەکات.
وەزیری وەرزشی ئۆکراین گوتیشی: ئێمە قەت لە وشەی گەمارۆ کەڵکوەرناگرین بەڵکوو دەلین ئەوە هەڵوێستی ئێمەیە سەبارەت بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس.
لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەرزشوانانی بێلایەنی ڕووس و بێلاڕووس دەتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن، بەڵام بەشێوازی ئازاد.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: