گرووپی چالاکی شاخەوانی کوردستانی ئێران سەرکەوت بەسەر چیای خەلیلدا

(0) / / ورزش / زایەڵە چیا وەرزش کوردستان ئێران شاخڕەوی


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چالاکی کوردستانی ئێران بەپێی بڕیاری کومیتەی ناوەندی یانەی شاخەوانی ئەورازی بۆکان سەرکەفت بەسەر چیای خەلیل لە ناوچی ورمێ.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی چالاکی شاخەوانی کوردستان: بە پێی بڕیاری کومیتەی ناوەندی یانەی شاخەوانی ئەورازی بۆکان گەڵاڵەیەک بۆ سەرکەوتن بە سەر چیاکانی ناوچەی ورمێ داڕێژرابوو، هەر بەو پێیە پۆلێکی 18 کەسی ئەم یانەیە لە بۆکانەوە بەرو چیاێ خەلیل لە ناوچەی مەرگەورەی وڕمێ بەڕێ کەوتین و گەیشتینە شاری ورمێ و لەوێڕا بەرەو سێ‌ڕێیانی ڕاژان بەڕێ کەوتین و بۆ کاتژمێر 5 گەیشتینە نێو گوندی ڕاژان. شەوێکی خۆشمان لەگەڵ هاوڕێیانی یانەی شاخەوانی زاگرۆس لە مزگەوتی ئەو گوندەدابە سەرکرد و بە پێی بڕیاری بەرپرسیاریەتی کاتژمێر 7بەیانی لەگەڵ 10کەس لە هاوڕێیانی یانەی شاخەوانی زاگرۆسی ورمێ بەرو چیای خەلیل هەڵخوشاین. 

بەشی ڕاگەیاندن هەروەها ئاماژەی داوە: هەوایەکی زۆر خۆش و تایبەت بوو، لەگەڵ هاوڕێیانی زاگرۆس هێوەر لە گوندی ڕاژان بەرەو چیای خەلیل هەڵکشاین و هەتا دەرۆیشتینە سەرێ جوانیەکانی ناوچەی مەڕگەوەڕ زیاتر دەردەکەوت ، بەفرێکی کەم چیاکەی داپۆشیبوو ئەوساڵ لە ڕۆژهەڵات کوردستان بەفر کەم باریوە، لە دوایی پێوانی 7تا 8 کیلومتر کاتژمێر 12:30گەیشتینە سەر لووتکەی خەلیل بە بەرزایی 3198 میتر .
پێموا چیای خەلیل زسستانی ئاوا خۆشی بە خۆیەوە نەدیبوو لە سەر لووتکە دێمەنی جوانی ناوچەی مەڕگەوەڕ و تەوگەوەڕ دیار بوو، چیاکانی شەهیدان ، داڵانپەر ، بۆزسینا ، سێ سوو ، چاڵ و ... لە دوایی نیو کاتژمێر دانیشتن لە سەر لووتکە بەرەو گوندی ڕاژان هەر بە شوێنی سەرکەوتنماندا گەڕاینەوە کاتژمێر 4:30 گەیشتینەوە نێو گوندی ڕاژان و لە دوایی ماڵئاوایی و دەستخۆشی لە هاوڕێکانمان بەرەو بۆکان بەڕێ کەوتین کاتژمێر 9ی شەو هەموو هاوڕێیان بە سڵامەتی گەیشتینەوە شاری بۆکان .