سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کرمان دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە کرمان تیرۆر قاسم سولەیمانی


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی تەقینەوەکانی شاری کرمانی ئێرانی کرد، کە بەهۆیانەوە تائێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێ "سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستييانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ ئامانج گرت و له‌ ئه‌نجامدا به‌ ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون."
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-1-2024) دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی سەردار قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، تائێستا 103 کەس گیانیان لەدەستداوە و 188 کەس بریندارن.
 
ئەمڕۆ چوارەم ساڵڕۆژی تیرۆری قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو و، ژمارەیەکی زۆر خەڵک چوونەتە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان.
 
نێچیرڤان بارزانی، لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا گوتیشی "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين."