پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئاسیا دەستیپێکردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیایی وەرزشی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ژنان و پیاوانی ئاسیا ڕۆژی هەینی دەست پێدەکات و وەرزشوانانی ئێرانی ئەمڕۆ بە مەبەستی بەژداری لەو پێشبڕکێیانەدا دەگەنە شاری بانکۆکی تایلەند.

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا، ڕێکەوتی 12ی ژانڤییە(هەینی 22ی بەفرانبار) لە دوو بەشی خانمان و پیاواندا بەڕێوەدەڕوات و تا ڕێکەوتی 20ی ژانڤیە درێژەی هەیە.

تیپی ئێران کە پاش بەدەستهێنانی پلەی سێهەم لە جامی جیهانی و هەروەها پلەی سێهەم لە یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆدا وەکوو باشترین تیپی ئاسیای ساڵی 2023ناسێندرا، لەو پێشبڕکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی تایلەند، ژاپۆن، ئوسترالیا، کووریای باشوور و چین لە کۆڕی Aیدا دەبێتە هاوکۆڕ. 
لە کۆڕی Bیشدا ئەفغانستان، عەرەبستان، نیوزلەند، فیلیپین و ئێمارات بوونیان هەیە.


کەژاڵ حەمیدی