بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندان دەکات
(0) /
زایەڵە - لەنووسراوێكی فەرمیدا د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پزیشكان وكارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و ژمێریاری و فەرمانبەرانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكە كرد.
لەنووسراوەكەدا هاتووە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێی دراوە، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2024، وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەبەرامبەر ئەرك وماندوبون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی، بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی وكارگێڕی و ژمێریاری و فەرمانبەرانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات و هیودارە هەر بەردەوام بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: