روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە بۆ رای گشتی‌‌

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی مامۆستایان


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە بۆ رای گشتی‌‌:
سڵاو و رێز
ئاشکرایە یەکێتی مامۆستایان لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە تا ئەم ساتە فێرگەی پەروەردە و نیشتیمان و نەتەوە پەروەری و ريزگرتن بووە، بە شانازیەوەش پەیرەو و پیادەی ئەو پرەنسیپانەی کردووە،  وەکو گەواهیش بۆ ئەو راستییە هەر پێشهاتێک هاتبێتە پێشەوە هەڵوێست و راو سەرنجی فەرمی خۆی هەبووەو بێ دوودڵی رایگەیاندووە. ئەو گردەهەماییە رۆژی چوارشەممەش رێکەوتی ٣ی کانونی دووەم لەو چوارچێوەیەدا بوو، بە داخەوە بە هۆی نەزانینی کارمەندێک کارتۆنێکی ناسنامەو بلاوكراوەی کۆنی ساڵی 2016 کە لە بنەڕەتدا بڕیاری سوتاندنی درابوو لەگەڵ کۆمەڵێک کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو بەکارهات بۆ لەسەر وەستانی قسەکەرەکان بۆ میدیاکان. 
 دواتر هەندێک میدیا ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە وەک ئەوەی هەنگوینیان لە کلۆرە دارا دۆزیبێتەوە، گەورە کرا و کرایە شێوە توانج و تەنزێک لە یەکێتی مامۆستایان، بێ ئاگا لەوەی ئەرشیفی یەکێتی مامۆستایان پڕە لە دیکۆمێنتی ساڵانی رابردوو، ئەو بڵاوكراوانەش هەر بەشێک بووە لەو ئەرشیفە سەرباری بڕیاری سوتانیان هەبووە، بەڵام وەک رێزێک بۆ ناو و وێنە و واژوەکان دەستمان نەچووە سوتاندنیان، چ جای ئەوەی هاتە پێش و کرا بە بابەتێکی تەنزئامێز، بۆ ئەوە ئێمە سەرباری ئەوەی كە بەمەبەست نەبووە زۆر داوای لێبووردن  لەهەر  کەس و لایەنێک دەکەین  ئەگەر هەستی بە نیگەرانیەوە کردبێت، هەقیشە میدیا بەڕێزەکانیش بەر لەوەی بیکەنە سەردێری باسوخواسەکان و لایەن و خەڵکانێک  ناڕەحەت و نیگەران بکەن، پرسیار و روونکردنەوە داوا بکەن وەکو ئیتیکی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن، هیوادارین بەو رونکرنەوە و  داوای لێبووردنە ئەوەی بەو دیمەنە نیگەران بووە بمانبەخشێت، ئەوانەشی لە هەل دەگەڕێن بۆ تواتج دان لە بەرامبەر،  باشترە واز لەو ئەدگارە بێنن چونکە بێشک ئەگەر  یەکجار زیان بە کەس و لایەنێک بگەیێنن، دەیان جار زیان بە خۆیان  و مینبەرەکەیان و راستگۆییان دەگەیێنن.
 
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
چواری کانونی دووەمی 2024
 
کامەران کەریم