وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا هەرێم کوردستان


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت:  هەر خوازیارێك لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمی دۆسیەی خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین پڕبكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست زایەڵە كەوتووە و تێیدا هاتووە: هەر خوازیارێك لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمی دۆسیەی خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین پڕبكاتەوە و وەزارەتیش بەردەوام ئاگاداری خوازیارانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەكاتەوە، پێویستە فۆڕمی دۆسیەی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین پڕبكەنەوە، چونكە مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ یەكسانكردنی بڕوانامە.
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دۆسیەی خوێندن و پەسەندكردنی ئۆفەرەكە بەشێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگەی لینكی (scholarship.digital.gov.krd) ئەنجامدەدرێت.
کامەران کەریم