درێژەی سەرکەفتنە بەرچاوەکانی نادال لە تێنیسی نێونەتەوەیی "بریزبن"دا

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس ڕافائێل نادال


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕافائێل نادال لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی بریزبندا تا ئێستا هەر هەموو ڕکابەرکانی خۆی تووشی شکست کردووە و بەرەو خێرا پێش دەڕوات.

لە دێژەی پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی تێنیسی بریزبن ڕافائێل نادال توانیویەتی لە دووهەمین دیداری خویدا، ڕەقیبەکەی تووشی شکست بکات.

نادال پاش خولی یەکساڵەی دوور کەوتنەوە لە تێنیس بەهۆی گەزن دیتوویی، لە یەکەمین یاری خۆیدا بەرانبەر بە دومینیک تیم سەرکەفت و ئەمڕۆ لە دووهەمین دیداردا و لە قۆناخی یەک هەشتمدا سەرکەفتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا و لە جیسون کوبلری ئوسترالیایەوە تێپەڕی.

ئەستێرەی تێنیسی ئسپانیا بە ئاکامی 2 بەر 0 و بە سەرپشکی 6 بەر 1 و 6 بەر 2 گەشتە بەرتری و دەڕوات بۆ قۆناخی یەک چوارم.

نادال پاش ئەو بردنەوە، گوتی، وابیر دەکەمەوە کە یارییەکەم زۆر باش و بوێرانە دەستپێکرد و هەوڵم دا هەر لەسەرەتاوە بەشێوازی هێرشبەرانە یاری کەم.

کەژاڵ حەمیدی